سێ ژنی چالاکی مەدەنی لە ڕۆژهڵاتی کوردستان هێشتا لە دەسبەسەریدان

KMMK:

پەروین ئەدوای، زەهرا محەممەدی و ئێران ڕاە پەیکار سێ ژنی چالاکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە گرتووخانەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.

ئێران ڕاە پەیکار چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لە ۲۴ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی دەسبەسەر و تا ئێستە بە پێی دەسبەسەری کاتی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگیراوە،هێشتا تاوانی ئەم چالاکی مەدەنییە دەرنەکەوتووە.

زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین لە دووی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە دەسبەسەر و هەنووکە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ســنە لەژێر لێپرسینەوەدایە.

پەروین ئەدوایی چالاکی بواری منداڵان لە مەریوان کە پێنجی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کـرا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۷۲ کەس لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و زیندانی کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان