کوژران و بریندار بونی سێ شارومەندی کورد

KMMK :ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی (عە لی) تەمەن۲۷ ساڵان و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە کە خەڵکی ئاوایی مەیسەم کریمە و( ڕامین سەنجی ) خەڵکی ئاوایی نازلوی ورمێ که بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری ڕویان لە ناوچەی شینی شنۆ کردبوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لێدەکرێت و لە ئامانج دا عەلی دەکوژەرێت و ڕامینش بە سەختی بریندار دەبێت کە حاڵی ڕامین لە ئێستادا زۆر خراپە و چەند گوللەیەک بەر سنگی کەوتوە .

لە لاێکی تر ڕۆژی شەممە ۲۹ ی گوڵانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی هاوڵاتێک بەناوی (عەلی حەسن زادە) خەڵکی گوندی باڵاگیری پیرانشار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار دەکرێت لە ناوچە کوێستانەکانی , کانی خودا .

داتەپینی باری ئابوری و دارایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای لە هاوڵاتیان کردوە کە بە ناچار ڕوو لە کاری کۆلبەری و ڕنینەوەی گژو گیای بەهاری بکەن و دواتریش هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازە ئەم هاوڵاتیانە ددەنە بەر دەستڕێژی گوللە .
بە پێ ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۷ شەست و یەک کۆڵبەر و کاسبکار لەم ڕێگایەدا گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە هەشتا و چوار کەسیش بریندار بوون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.