په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له‌ دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌

KMMK: ڕۆژی ۱۹ی ئاوریلی ساڵی ۲۰۱۸ میلادی، پەڕلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ مافی پەڕڵەمانتاری لە هەریەکە لە «عوسمان بایەدەمیر» و «سەلما ئیرماک» زه‌وتكرد.

بە پێ ڕاپورتەکە: پەرڵەمانتارانی هەدەپە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی هۆڵی پەڕلەمانیان چۆڵ کرد، هەروەها دادگایەک لە تورکیا عوسمان بایەدەمیری بە زیندانی کردن حوکم داوە و سەلما ئیرماکیش لە ساڵی ۲۰۱۶ تاکو ئێستا لە بەندیخانەیە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە دوای کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱۶ ی تورکیا، باکوری کوردستان باری نائاسایی بەسەر دا سەپێنەراوە و بە هەزاران کەس قۆڵبەست کراون هەروەها لە ۵۹ پەڕلەمانتاری هەدەپە کە بەدەنگی راستەوخۆی خەڵک چونەتە پەڕڵەمان، ۱۱ پەڕلەمانتار بە بیانو و تۆمەتی سیاسی لە پەڕڵەمان دەرکراون و هاوسەرۆکی هەدەپەش سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسداغ زیندانی کراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان