ک.م.م.ک ؛
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، پوویا عەباسی، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری چێرام سەر بە پارێزگای کۆهگیلویەو بۆیرئەحمەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرایەوە.
بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی دادگا، ئەم گەنجەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەت و شوێن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ب.س


