رفاندن و کوشتنی هاووڵاتیان، گوندنشینەکان و شوانەکانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە

ک م م ک: حکومەتی تورکیا هاووڵاتیان، گوندنشینەکان و شوانەکانی عەفرین دەرفێنێت و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدات یا دەیانکوژێت، دوایی ئەو تاوانانە بە بەناوهێنایان وەک ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەردەپۆش دەکات، ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەگەر ئەندامی ئەو پارتەش بن، کردەوەی تورکیا وەک تاوان دژی مرۆڤایەتیە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، محەمەد کەمال حۆرۆ لە ڕۆژی ٩ی شوباتەوە بێ سەروشوێنە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گروپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی تورکیا وێنەکەیان لە تۆەڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، کە ئەندامی پەکەکەیان بەدیل گرتووە.

سوپای تورکیا لە ٩٠-ەکاندا شوان و هاوڵاتیانی گوندەکانی باکوری کوردستانی دەڕفاند، دەیانکوشتن و پاشان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، کە گەریلای پەکەکەیان کوشتووە، ئێستاش لە عەفرین دەستیان داوەتەوە هەمان کار.
محەمەد کەمال حۆرۆ، شوانە و باوکی پێنج منداڵە، لە ڕۆژی ٩ی شوباتەوە بێ سەروشوێن کراوە، تا ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێشتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چەتەکانی سەربە تورکیادا وێنەکەی وەک ئەندامی بەدیلگیراوی پەکەکە بڵاوکرایەوە.
ئەندامانی ماڵباتی کەمال حۆرۆ چاوەڕێی دەکەن و سەرسوڕمانی خۆیان پیشانداوە کە تاوانی باوکیان چی بووە کە بەم شێوەیە بێ سەروشوێن کراوە.
جێی ئاماژەیە کە چەندین ویدیۆ لەسەر کوشتنی هاووڵاتییانی عەفرین لە لایەن سەربازەکانی تورکیا بڵاو کرانەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئوروپا گەر رێزی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکرن، دەبێ تورکیا بە هۆی ئەو تاوانانە روبەروی لێپرسینەوە بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: