کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دووشەممە ۳۰ی رێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئەبوبەکر عەبرانی» خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەردەشت گیانی لەدەست داوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە (kmmk): ناوبراو بە هۆی پەڕێنەوە لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەر بە شاری سەردەشت و لەکاتی پەڕێنەوە لە تاشەبەردەوە کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست دەدات و دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
جێگای ئاماژەیە کە ئەبوبەکر عەبرانی ژیانی هاوسەری پێک هێنابوو و خاوەنی سێ منداڵە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان