KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، نێزیک بە ۱۰۰ هێکتار لە مەزرا و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاگر سووتا
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە پارێزگای کرماشان، پتر لە ۵۰ هێکتار لە لەوەڕگە و مەزراکانی گوندەکانی کڵاشی داروەیس و ناڵەشکێنە هەڵکەوتوو لە سەرپێڵ زەهاو لە ئاگردا سووتا،کە بە هەوڵ و تەقەللای خەڵکی ناوچەکە و پێڕسونێلی ئاگر کوژێنەوە کۆنتڕۆڵ و کوژێندرایەوە.
پارێزگای سنە،دەیان هێکتار لە زەوی وزارەکانی گوندی باسکەدرێژی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتا وبە هەوڵس ئەنجوومەنی سەوزی چیا و دامەزراوە جڤاکییە ژینگەییەکان توانیان بیکوژێننەوە.
ئیلام ، لە گوندس وارگەی ئیسلام ئاوای سەر بە شاری چەردۆل ئەو مەزرایانەی کە هێشتا هەڵنەگیرابوونەوەلە ئاگردا سووتا و خەڵکی وەرێزی ئەم ناوچەیە خەساری گرانیان پێگەیشت.
دزێژەی ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سیستەمانە و بەتەرزی گوماناوی جێبەجێ دەکرێ چەندین ساڵە بە بەردەوامی دارستان و جەنگەڵە کوێستانییەکان دەسووتێنرێ.تەنانەت چالاکانی ژینگەپارێزی و دڵسۆزی سرووشت و ئەوانەی بۆ یارمەتی سرووشتی کوردستان هەنگاوێک هەڵدەگرن لە لایەن حکوومەتەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


