هەواڵەکان

گیان لە دەست دانی سێهەمین منداڵی بومەلەرزە لێدراوانی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی سەرماوە

ک م م ک: ۲۳ی رێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، منداڵێکی کۆرپە لە بومەلەرزە لێداوانی سەر پێڵ زەهاو بە ناوی “کارێن ئەلیاسی” تەمەن دوو مانگان بە هۆی یاو و کۆکەی زۆرەوە گیانی لەدەست دا.

سەرەڕای ئەوەی کە سێ مانگ بەسەر بومەلەرزەی کرماشاندا تێ دەپەڕێت بەڵام باری ژیانی بومەلەرزە لێداوان زۆر نالەبار و نەشیاو راگەیەندراوە، بە پێی دان پیانانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئەم کاتە هەزاران کەس لە بومەلەرزە لێداوانی پارێزگای کرماشان سەر پەنایەکی باشیان نیە، رێژەی ئەو کەسانەی کە شەوان لە نێو خێوەتدا دەژین لە رێژەی ئەوانەی کە لە نێو کانکسدان زۆرترە.

ئەو خێوەتانەی کە بۆ لێقەوماوان دابین کراون ناتوانن پێشگیری لە گیانی خەڵک لە بەرانبەر سەرما و لێوزمە و باراندا بکەن، ئەم خێوەتانە بەهۆی باو بارانەوە توشی خەسار دەبن و لێقەوماوان بە تایبەت منداڵان و بەساڵا چوان بەرەو روی مەترسی گەورە دەبنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بریندار بونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەر بونەوە لە بەرزاییەوە

وەزیری پەیوەندی و تکنۆلۆژی زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران: ۷میلیۆن ئادرەسی ئینتێرنێتی مان داخستووە

بۆکان؛ زیندانییەک بە دانانی بارمتە ئازادکرا