KMMK: لە ۲۰ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ دا ژنێک بەناوی “فاتمە . ج ” هاووڵاتی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵێکی خۆکوژیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
موکوریان نیوز ڕایگەیاندوە “فاتمە .ج ” ماوەێیک بوە توشی نەخۆشی شێرپەنجە ببو هەر ئەوەش بوە هۆی نائومێدی و هیوای بەژیان و چارەسەری پزشکی و لە ئاکامدا هەوڵی خۆکوژی داوە .
نەبونی بیمە دەرمانی و گرانی دەرمان و تێچوی زۆر و گرانی پێداویستی پزشکی ، وەک بێکاری و گوشارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرۆکی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی گرتوە و ژنان زۆرترین قوربانی ئەم بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵات و ئێرانن بەگشتی و ئەمەش بوەتە هۆی زیاد بونی دیاردەی خۆکوژی لە کۆمەڵگادا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


