دوورخستنەوە(مەنفا)ی زیندانییەکی سیاسی کورد بۆ زیندانی ناوەندی ئەردەوێڵ

ک.م.م.ک: ۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەکی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ، پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی لە دیوانی باڵای وڵات دوورخرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەردەوێڵ.
سدیق عەینی ،زیندانی سیاسی کەپێشتر لەلایەن دادگای چەکداری ورمێ بەتۆمەتی سیخۆری بۆیەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان مەحکووم کراوە بە۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری ودوورخستنەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەردەوێڵ،کەدوێنێ پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکە گوازرایەوە بۆ ئەو زیندانە.

بەکوتەی khrn، ئەم هاوڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی سینگانی سەربە شاری شنۆ لەڕێکەۆتی ۲۱ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعات دەسبەسەر بۆماوەی مانگێک بەتۆمەتی سیخۆری کردن وهاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان کەوتە بەر لێکۆڵینەوە وپاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ.

کۆڕی محاکمەی ئەم هاوڵاتییە کوردە کەلەکاتی سەربازی دەسبەسەر کرابوو لە ڕۆژی ۲ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلقی یەکی دادسەرای چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بەڕێوەچوو وپاش دوو ڕۆژ ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری ودوورخستنەوە لەزێدی خۆی ، بۆئەم زیندانییە سیاسی پشتڕاست وڕاگەیەندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان