ک م م ک: نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر رەوشی سوریا داوای ئاگربەست دەکات، ئەو ناوەندە جیهانیە دداواکارە بۆاوەی مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکارییە مرۆڤ دۆستانەکانی بگەیەنێتە برینداران و لێقەوماوان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیرۆژنیوز، ئەمڕۆ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان کردووە بۆ ماوەی لانی کەم مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گروپە مرۆ ڤدۆستانەکان لە سوریا نیگەرانی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی شەڕ و روودانی قەیرانی مرۆیین لەو وڵاتەدا.
ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی ١٨ ڕۆژە سوپای تورک هێرشی بۆ سەر خاکی عەفرینی باکوری سوریا دەستپێکردووە و بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان