بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆمەڵێک لەکرێکارانی شارەوانی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچە پاشەکەوتەکانیان لەچەندد مانگی ڕابردوو دەستیان دایە ناڕەزایی بەکۆمەڵ لەبەرانبەر شارەوانی ئەم شارە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز، نێزیک بە۲۰۰ کەس لەکرێکارانی شارەوانی مەریوان لەبەرانبەر شارەوانیدا کۆبوونەوەیانپێک هێنا و وەک دەکوترێ نێزیک بە ۳۰۰کەس لەکرێکاران ماوەی ۵مانگە کە مووچەوحەقدەستیان وەرنەگرتووە وئەومووچانەیش کەلەچەندد مانگی ڕابردوو وەریان گرتوون تایبەتە بووە بە مووچە وحەقدەستە پاشەکەوتەکانی ساڵی ڕابردوو
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان