بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : ڕامین حسێن پەنایی چالاکی سیاسی کورد لەناڕەزایەتی دژبە ناڕوونی دۆخی خۆی وبەشێوەی هەڵپەسێراو مانەوەی دۆسیەکەی وهەروەها ڕانەگواستنی بۆ زیندانی ناوەندی،لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەڕۆژی ۱۴ی سەرماوەزەوە دەستی داوەتە مانگرتن خواردن.
ناوبراو لەسەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراو لەو دەمەوە تائێستە لەژوورە تاکەکەسیەەکانی ئیتلاعاتی سپا وئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە.
هەرلەمبارەوە ئەمجەد حسێن پەنایی چالاکی مافی مرۆڤ وبرای ئەم زیندانییە سیاسییە کوتی؛ کەئەمڕۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئیزنی چاوپێکەوتنی بەبابم داوە کەچاوی بەڕامین بکەوێ وداوای لێبکات مانگرتنەکەی بشکێنێ کەپاش ئەم چاوپێکەوتنە ڕامین ڕایگەیاندبوو تاگەیشتن بە خواستەکانی بەردەوامە لە مانگرتنی.
جێگەی باسە کەدۆسیەی ئەم چالاکە سیاسییە نێردراوە بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕش وبەپێی کوتەی بنەماڵەی حسێن پەنایی سپای پاسداران داوای ئێعدامی ناوبراوی کردووە.
ئەمجەد حسێن پەنای درێژە بە لێدوانەکەی دەداو ودەڵێ؛ ڕامین حسێن پەنایی دیسانەوە لەگرتووخانەی گرتووخانەی سپاوە گوازراوەتەوە بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی وکراوەیەو تاوانبار کراوە بە محاربە لەڕێی هەوڵدان بۆتێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی وئەندامەتی لەکۆمەڵە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە۹ی پووشپەڕ ،ڕێخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە شاری لەندەنە بەبڵاو کردنەوەی بەیانیەیەک دەسبەسەری ڕامین حسێن پەنایی وچوارئەندامی بنەماڵەکەی وەکوو “بێ سەروشوێن کردنی زۆرملی” ناوزەد کرد وخوازیاری ئاشکراکردنی چارەنووس وشوێنی ڕاگرتنی ئەوان وڕوونکردنەوەی دۆخی ڕامین حسێن پەنایی کەپاش ڕووداوێک لەسنە بەبرینداری دەسبەسەرکرابوو،ئەم ڕێخراوەیە داوای لەبەرپرسانی ئێرانی کرد هەرچی زووتر دیکەی ئەندامانی ناوبراو کەبەهۆی خزمایەتییەوە لەگەڵ ڕامین دەسبەسەرکرابوون ئازاد بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان