هەڵسوکەوتی بێبەزەییانە دژ بە کاسبکارانی کورد بەتایبەت دژ بە ئەسپی کاسبکاران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی شەمە ۱٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ی هەتاوی) لە گوندی بێتووشی ناوچەی (ئالان)ی سەردەشت یەکینەیەک لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی (سەرگورد سەمەدی) کاروانێک کە کاسبکارانی کورد بەر دەسترێژی تەقە دەدەن و لە ئاکامدا ئەسپی کاسبکارەکان دەکوژرێن و شتومەکی کاسبکاران دەست بەسەردادەگرن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەو هێزە تەرمی نیوە گیانی ئەو ئاژەڵە بێتاوانانە دەبەستن بە ترۆموبیلەکانیانەوە و بەدوای خۆیاندا رایان دەکێشن تاکو لەشی ئەو ئاژەڵانە پارچە پارچە دەبن.

جێگای ئاماژەیە کە: هەڵسوکەوتی نەشیاو و دور لە مرۆڤایەتی لەلایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژ بە کاسکارانی کورد و ئاژەڵانی بێتاوانی کاسبکاران بەدی دەکرێت و زۆر جار دیاردەی زۆر دڵ هەژێن دەخولقێنن و بە کۆمەڵ ئاژەڵان بەر دەستڕێژ دەدرێن و دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان