بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ موحەمەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە رۆژی هەینی بڕواری ۳ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی بۆ جارە دووهەم لە ئەمساڵدا دژ بە کەمتەرخەمی بەر پرسانی دادوەری و حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر بەڕێوە نەبردنی داواکاریەکانی دەستی دایە مانگرتن.
ئەم بەند کراوە سیاسیەی کورد بیستو چوار ساڵە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەست بەسەر دەکرێت و تاکو ئێستە لە بەندیخانە بەسەر دەبات و بۆ جاری دوهەمە دەست دەداتە مانگرتن کە جاری پێشوو مەودای ۹۹ رۆژ مانی لە خواردن گرت.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرانبەر پێداویستی و مافە بەر حەقەکانی ئەم بەند کراوە و هەمو بەندکراوانی سیاسی و مەدەنیو… کەمتەرخەمە و لە ژێر پێیان دەنێت وهێچ چەشنە بایەخێک لەو بارەوە بە بەندکراوان نادرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان