نەبوونی کەرەستەی پاراستن لە شوێنی کار دیسان قوربانی لێکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۸ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی کرێکارێکی بیناسازی لە شاری سەقز لە کاتی کارکردن تووشی کارەسات هات و بە داخەوە گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: لە یەکێک لەو ئاپارتمانانەی کە ساز دەکرا لە شاری سەقز نێزیک گۆڕەپانی بە ناو (شوهەدا) هاوڵاتییەکی تەمەن ۴۰ سال بە ناوی «ع.ن» کە سەرقاڵی کار بوو بە دەزگای بەردتاشین (سنگ فرێز) سنگی بریندار دەبێ و بە هۆی گرانی برینەکەی لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان