ئیتلاعاتی ئێران لە سەردەشت سێ کەسی دەستبەسەر کرد

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە  شاری سەردەشتی رۆژهەلاتی کوردستان سێ گەنجی بەناوەکانی «ئیدریس مەحمودی، ڕەحمان مەدەنی و جوانرۆ قادری» دەستبەسەر کردوە، تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو گەنجە کوردانە نەزانراوە.

بە پێی زانیاریەکان  ئیدریس مەحمودی و ڕەحمان مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازادکراون بەڵام چارەنوسی جوانرۆ قادری ھەروا نادیارە.

جێی ئاماژەیە کە ٨ کەسی دیکەش بۆ لێکۆلینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لە شاری سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان کراون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆکارگەلی جیاواز فشار دەخاتە سەر رۆژھەڵاتی کوردستان و بە بیانۆیی جیاواز چالاکانی و گەنجانی کورد رەوانەی گرتوخانە دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان