بێدەنگی حکوومەت لەبەرانبەر دواکارییە ڕەواکانی مانگرتوان، مۆڕکێکە لەسەر سیاسەتی هەڵاواردنی حکوومەتی ئێران

kmmk: مانگرتن وناڕەزاییەکانی پەڕاوپەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەشاری بانەوە دەستی پێکرد،بە ناڕەزایەیی ڕەوای کۆمەڵاگای دەزانێ وکۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی سیاسەتێکی فەرمی بووە بەهۆکاری هاتنەئارای دۆخی هەنوکەیی داسەپاو بەسەر کەشی ئابووری وبازاڕی کاری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

تەرخان نەکردنی بودجەی تەواو وپێویست، بەلاڕێدا بردنی سەرمایە، چێ کردنی نائەمنی، دانەمەزراندنی ژێرخانی بنەماییەکان و…بەردەوام سیاسەتی فەرمی حکوومەتی ئێران بووە کەلەلایەکەوە بووە زەهۆکاری سەرهەڵدانی زێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەلایەکی دیکەوە بووە بەهۆکاری سەرهەڵدانی کارگەلێکی نافەرمی وپوچی وەکوو کۆڵبەری.

کۆڵبەری کەدەرنجامی سیاسەتی هەڵاواردن و نەفرەتیانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ەتەنیایی سەرچاوەی داهاتی زۆرینەی بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

جێگەی باسە تائێستە سەدان کۆڵبەر لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار وسنوورییەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.

خەڵکی ناڕازی لەشارەکانی بانە، مەریوان، جوانڕۆ و… خوازیاری تەرخان کردنی بودجەی پێویست، هێنانەئارای هەلی کار، سەرماێەگوزاری، بونیادنانی ژێرخانی گەشە ودانانی کومپانیای بەرهەم هێنەری پیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان