دوایی 18 سیاسه‌تمه‌داری کورد که له‌ئۆپه‌راسیۆنێکیدا له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌کێتی رێوه‌به‌ری هه‌رێمی”ده‌به‌په و که‌ژه‌ئا”، به‌رێوه‌چوو، حه‌وت سیاسه‌تمه‌داری تر ده‌ستگیر کران. به‌مشێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانی تا ئێستا ده‌ستگیرکراون گه‌یشته 13 که‌س.
ناوەندی رۆژ نیوز بڵاوی کردۆتەوە؛کە له‌و 18 سیاسه‌تمه‌داره‌ی کورد که له 10ی نیسان له‌ئامه‌د له‌هه‌ڵکوتانه سه‌ریاندا ده‌ستگیرکران، 12 که‌سیان ره‌وانه‌ی داگای ئامه‌د کراون. دادوه‌ری تورک به‌بێ ئه‌وه‌ی وته‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد فاتمه دومان، ردڤان سیجار، فورات یڵدز، توران گه‌نج، یوسف کویونجو، عه‌بدوڵڵا جین، سه‌ردار توسۆن، ئۆرهان کاراجا، عه‌زیز مه‌حمود چنار، فه‌وزی ئایده‌میر، ئیبراهیم دۆرموش و محه‌مه‌د ته‌ها بۆراکماک وه‌ربگرن، یه‌کسه‌ر به‌داوای گرتن ره‌وانه‌ی دادگای گشتی کران.
دادگای ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و که‌سانه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا کرابوون، ردڤان سینجار، تۆرهان گه‌نج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی به‌ده‌په یوسف کیۆنجو، عه‌بدوڵڵا جین، سه‌ردار توسۆن، رێوه‌به‌ری ناوچه‌ی یه‌نی شاری به‌ده‌په ئیبراهیم دۆرمۆش و محه‌مه‌د تاها بۆرماکماک به‌بیانۆی ئه‌ندامی رێکخستنن بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ دەرکردوون.
فورات یڵدز، فاتمه دومان، بۆرهان کاراجا، عه‌زیز محه‌مه‌د چنار و فه‌وزی ئاکده‌میر به‌مه‌رجی”له‌ژێر چاودێری دادگا”دا ئازاد کران.
جێگای ئاماژه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کوردانه‌ی به‌هه‌ڵکوتانه سه‌ریان له 10ی نیسانه‌وه، گه‌یشتووته 13 که‌س.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا رۆژانە هێرش دەکاتە سەر شار و گوندەکانی باکووری کورووستان، بە هۆیی ئەو هێرشانە زیاتر لە ۷۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە.
اوکات رۆژانە سیایەتمادارانی کورد دەستبەسەر دەکات و رەوانەی گرتوخانەیان دەکات.
بە سرنج دانە سەر جاڕنامەی مافی مرۆڤ و تەواو یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، دوڵەتی تورکیا تاوان دژی مرۆڤایەتی، پێشێڵکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ و کۆمەڵکووژی کوردان دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان