بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی سێشەمە رێکەوتی شازدەی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان (دەگولان) بەناوی خەبات ئەمیری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە قول بەست کراوە.
بەپی زانیارییەکان ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی کچێکی تەمەن چوارساڵانە و له نوسینگێکی موسافرەتیدا کاردەکات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە خەبات ئەمیری، لە کاتی خۆپیشاندانی جەماوەری گەلی رۆژهەڵات لە بەرخۆدانی کوبانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆماوەی حەوتویێک قوڵبەست کرابو.
بە وتەی سەرچاوێکی ئاگادار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تا ئیستا هۆکار و شوێنی دەس بەسەربونی ئەم چالاکە مەدەنییە دیار نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


