دیاردەی دزێوی سواڵکردن لەشاری سنە و کاردانەوەی شارەوانی شار

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: جێگری خزمەتگوزاری شاری شارەوانی سنە «ئارش ڕۆخزادی» باسی لە هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی هەندێ لەو سواڵکەرانەی شاری سنەی کردوە و دەڵێت: لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوییدا ۱٤۱ سواڵکەر لە شاری سنەدا کۆکراونەتەوە کە ٦۰ کەسیان پیاو و ٨۱ کەسیش ژن بوون.

ناوبراو لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی بە ناوەندێک کردوە کە سواڵکەران تێیدا کۆدەکرێنەو و بەڵێنیشیان لێدەسێنرێت چیدی ئەو کارەنەکەن و ۷٤ کەسیش وەک نمونە دێنێتەوە کە لەو ناوەندەوە درچوون وەک ئاماژە بە ناونیشانی زانکۆێیک بدات دەڵێت ناوەندەکە لە گەڕەکی (۱۷ی شەهریوەر)۲٥ی شاری سنەدایە.

بەخوێندوەێیکی تر ئەم داتایانەی کە ئەو بەرپرسەی شاراوانی باسی کردوە، دیاردەی سواڵکەری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتدا زۆر بەربڵاوەو خەڵکانێکی زۆری بەخۆیەوە ئاڵاندوە.

جگەلەوەی باری هەژاری و بێکاری و دیاردەکۆمەڵایەتیەکانی تری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات وەکو ڕێژەی زۆری تەڵاق و توش بوون بە مادە هۆشبەرەکان، پاڵنەرێکی بەهێزن بۆ سواڵکردن دەستدرێژکردنەوە، زۆرجاران باند و گروپی پلان بۆداڕێژراوی زۆریش هەن کە منداڵانی بێ سەرپەرەست و ژنانی بێ دەرەتان و تووش بوو بەمادە هۆشبەرەکان وەک بەکرێگیراو دەبەنە شوێنەقڕەباڵخەکانی شەقامەکان و منداڵانی شیرەخۆرە وکەم تەمەن بە حەب و مادەی سڕکەر خەو لێدەخەن و ڕۆژتا ئێوارە لە گەرما و سەرمادا لەو شەقامەندا سۆزی خەڵک ڕادەکێشن سواڵیان پێوەدەکەن و قەتیش نەبیسراوە سەرگروپی ئەوباندانە دەستبەسەر بکرێن.

هەرچەن زۆربەی ئەو سواڵکەرانە گەڕۆکن و زۆرێک لەوانەش شێوەی ئاخاوتنیان ڕەنگە بە ناوچەکەو کوردیش نەخوات.

بەڵام ئەو ڕاستییەتاڵەی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات پێش لە هەموشتێک دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی کە کۆمەڵگا بەرەو ئەوەدەبات کە زنجیرەیی هەموو کەسێک دەست لە دەسەڵات درێژکاتەوە و ئیرادەی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان بکوژێت.

لە کۆماری ئیسلامیدا بەپیلان ناوەندێکیش دروست کراوە بەناوی کۆمیتەی ئیمداد بە بودجەێیکی باش زۆرێک لە خەڵکی داوەتە ژێر باڵی خۆی و بەمەش زۆر بنەماڵە ڕاستەوخۆ خۆیان بە نان خۆری حکومەت و قەرزداری دەوڵەت دەزانن و هەرئەمەش بوە بە هۆی ئەوەی کە لە ناو ئەوکەسانەدا سیخوڕ و هەواڵنێری زۆر بەناوی یارمەتیی و هەژارییەوە پەروەردەکراوە و کاری پێسێردراوە و بەوکارەش مرۆڤە هەژارە ڕاستەقینەکان قەت نە سواڵ دەکەن و نە ناوەندێکیش هەیە یارمەتیدەریان بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان