بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ۲۸ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ هەتاوی قوتابییەکی کچ بەناونیشانی «گەلاوێژ ئەرژەنگی» لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەرەنجامی هەڵبژاردنی بواری خوێندنی ڕاگەیەندراوی تاقیکاری گشتی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن وڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو یەکێک لەبەتوانترین قوتابیان کەتوانیویەتی پلەی دەرچوونی ۳۴۵ی تاقیکاری سەرانسەری وەدەست بێنێ.
لەکاتێکدا بە پشتبەستن بە یاسا هەبوو وباوەکانی وەزارەتی پەروەردە وخوێندکاری ئێران، دەبوا ئەم قوتابییە ڕێی ببردایەتە یەکێک لە گرنگترین زانکۆکانی ئێران.
جێگەی باسە کەبەپێچەوانەی چاوەڕوانی وپاش تێپەڕاندنی قۆناغی هەڵبژاردن (گزینش) بەسەرکەوتوویی نەیتوانیووە بگات بە بواری دڵخوازی خۆی لە زانکۆ.
باوکی ئەرژەنگی دەری بڕی کە کەسانێکی دیکە بە پلە وپوانی خوارترەوە توانیویانە ڕێ ببەنە زانکۆی دڵخوازی خۆیانەوە بەڵام ئرژەنگی بە وەدەست هێنانی پوانی ۳ (رقم)ی لەگەیشتن بە زانکۆی دڵخوازی بێبەری کرا.
جێگەی باسە کەهێنانە ئاراو جێبەجێکردنی سیاسەتگەلی لەم چەشنە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وفێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە نادادوەری وهەڵاواردنێکەوە سەرچاوە دەگرێکەبەرانبەر بە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤــــــــی کوردستـــــــــــــان


