کۆمەڵێک لە چالاکانی رۆژهەڵات بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتیەکان کران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سیمین چایچی شاعیر و چالاکی مەدەنی، غالب و خالد حۆسێنی ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی کرێکاری،موزەفەر ساڵح نیا و فواد زەندی چالاکنی کرێکاری، هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێک کەسی تر کە هێشتا ناوەکانیان بۆ ک م م ک ئاشکرا نەبووە، لە لایەن نوێنەرایەتی وەزارەتی ئیتلاعات لە باژێری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەرەشەیان لێکراوە و پێیان ڕاگەیاندوون، بە هیچ شێوەیێک مافی بەرێوەبردنی مەراسم و کۆر بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنیان نیە و لە ئەگەری هەر چەشنه کردەوەیێک بەم بۆنەیە بە توندی روبەرویان دەبنەوە .

جێگایی وەبیر هێنانەوەیە کە جەلیل موحەمەدی لە چالاکانی دیار و ناسراوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

2016.03.08