تاران؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی

ک.م.م.ک:

ئاژانسی هەواڵی «میزان»ی سەر بە هێزی قەزایی ڕژێمی ئێران، هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی «میهرداد محەممەدی‌نیا» و «ئەشکان مالکی» ڕاگەیاندووە. ئەم دوو هاوڵاتییە خەڵکی قوروەن و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا لە تاران دەستبەسەر کرابوون، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا تۆمەتی «مۆحارەبە» (دژایەتیی خودا) خرابووە پاڵیان و حوکمی لەسێدارەدانیان لە ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی جێبەجێ کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *