ورمێ؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ناسر بەکرزادە و یەعقووب کەریم‌پوور بە تاوانی سیخوڕی

ک.م.م.ک:

حوکمی ئێعدام بۆ ناسر بەکرزادەی ٢٦ ساڵە، خەڵکی ورمێ و یەعقووب کەریم‌پووری هاوڵاتییەکی تورک، خەڵکی میاندوآو، ڕۆژی شەممە ١٢ی گولان ٢٧٢٥ی کوردی، جێبەجێ کرا.
ئەم دوو کەسە پێشتر بە تاوانی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» تاوانبار کرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە پێنجشەممە ١٠ی گولان بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ دادوەر و ناردن بۆ پزیشکی یاسایی لە زیندان هێنرابوونە دەرەوە، پاشان بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ شوێنێکی نەناسراو گواسترابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *