سنە؛ بێ خەبەری لە دۆخی هاوڵاتیێکی تەمەن ۶۰ ساڵی دەسبەسەر کراو دوای یەک حەوتە

ک.م.م.ک:
سدیق مەحمودی کرێکاری تەمەن ۶۰ ساڵ و خەڵکی سنە، زیاتر لە یەک حەوتەیە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئێران دەسبەسەر کراوە و تا ئێستە هیچ زانیاریێک لە شوێنی ناوبراو لە لایەن دەزگا فەرمیەکانی رژێمی ئێران نەخراوەتە ڕوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەم دەسبەسەریە دوابەدوای شەپۆلی دەسبەسەرکردنی چالاکی مەدەنی و پیشەیی لە شاری سنە ڕوی داوە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیاریێکیان لە ناوبراو نیە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *