مەریوان؛ خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج لەکاتی سەربانی زۆرەملێ لە بنکەیەکی هێزە ئینتزامییەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٨ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، سەید ئارمان حسەینی، هاوڵاتی ٢٠ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە، لەکاتی ئەنجامدانی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە بنکەیەکی هێزە ئینتزامییەکان لە کانی کون لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بەچەکەکەی خۆئ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

گوشاری سەربازی زۆرەملێ، هەڵاواردنی پێکهاتەیی، بێڕێزی لە شوێنی چەکداری، داهاتووی نادیار و قەیرانی قووڵی ئابووری، هۆکارە بنەڕەتییەکانی هەڵکشانی حاڵەتی خۆشی لە نێو سەربازان هەژمار کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *