مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی سروش یوسفزادە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، سروش یوسفزادە، هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد کە پێشتر حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکم بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ڕەوانەی زیندان کرا.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستم” دادگایی کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *