سنە/مێرمنداڵێک دەستی دایە خۆکوژی/ تەرمی دوو هاووڵاتی لە شاری سەقز دۆزرایەوە

KMMK:

چوارشەممە ۲۵ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، لە شاری سنە مێرمنداڵێک دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوکات تەرمی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەو شارە دۆزرایەوە.

ئەو مێرمنداڵە ناوی ڕێبوار مەلایی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە ئەنجامی کارەساتی خۆکوژی گیانی لە دەستدا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆ و چۆنێتی ڕوودانی ئەم کارەساتە لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها لە ڕووداوێکی تردا، هەینی ۲۷ بەفرانبار، تەرمی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی: سەمەد محەمەدزادە و سەباح لەتیف‌نژاد لە دەورووبەری شاری سەقز لە زەوێکانی تەنیشت کەمەربەندی(کنار گذر بوکان_ دیواندرە) لە لایان خەڵکەوە دۆزرایەوە.

هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هۆکاری مردنی ئەم دوو کەسە دیار نییە، گومان دەکرێ، ئەم دوو کەسە کوژرابن.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان