ک.م.م.ک.:
به پێی ڕاپۆرته کان، ڕه حمان ڕه حیم پوور ته مه ن 38 ساڵ و خه ڵکی سه قز، له لایه ن دادگای ئینقلابی ئێران له م شاره حوکمی 5 مانگ زیندان و غه ڕامه ی ده ملوێن تمەنی سزا دراووە .
بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستەم” دادگایی کرا و سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردرا. هەروەها غەرامە وەک سزایەکی زیادە بۆی دادەنرا.
شیاوی باسە کە ڕەحمان ڕەحیم پوور لە ١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٤ی کوردی ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە ڕاگوێزرا بوو.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە بۆ ماوەی ٣١ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیرا و پاشان بۆ زیندانی ناوەندیی ڕژیمی ئێران لە سەقز ڕاگوێزرا. دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٩ ڕەشەمە ٢٧٢٤ی کوردی، دوای دانانی کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تۆمان، بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرا.
ف.ن


