هەرەشی گەرتن لە چالاکانی مەدەنی دەکرێت

دوابەدوایی قوڵ بوونەوەی نارەزایەتیەکانی گەلی کورد لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا بو سەر باکوری کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش گەلی کورد بەشێوەگەلی  جیاواز هاوخەمی و؛نارەزایەتی خوی دەربری.

لەم پێوەندیە و بە مەبەستی رێگرتن لە چالاکی جەماوەری، کۆماری ئیسلامی ئێران رێ و شوێنی توندی گرتۆتە بەر و هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدات کە هەلوێست نیشان نەدەن.

لەو پێوەندیەدا هێزە ئەمنیەکانی کۆمری ئیسلامی ئێران پێوەندی تەلەفۆنی دەکەن ە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ماف مروڤی و چالاکانی ژینگە و هەرەشەیان لێ دەکەن کە بێهەڵوێست بن و خەڵک هان نەدەن رێپێوان یا هەر چەشنە چالاکیێکی تر بکات.

یەکێک لەو چالاکە مەدنیە کوردانەی کە هەرەشەی لێکراوە، نێعمەت رەزایی  چالاکی مەدنی و ژینگە پاریزی شاری دیولانە،  ڕوژی پنج شمەی 15ڕیبەندان، دەستگا ئەمنی و ئێتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێوەندی پێوە دەکەن و هەرەشەی گرتنی لێ دەکەن و بە توندی هوشداری پێدەدەن کە بە هیچ شێوەیەک مافی نیە هەوڵی کۆبوونەی ئیعترازی بۆ باکوری کوردستان بدات، درێژە دەدەن کە ئەوان روبەروی هەر چەشنە خۆپێشاندانێک دەبنەوە و کەس مافی نیە لەو بارەوە کار و چالاکی بکات.

باسی ئەوە دەکەن کە دەبێ داوایی لێ بوورین کەیت و لە رەسانە و شەبەکە کۆمەڵایەتیەکان داوایی لێبورینەکەت بڵاو کەیتەوە. هاوکات بێرێزی زۆری پێ دەکەن و تەهدیدی دەکەن کە لە ژێر نەزەر و کۆنترۆڵی ئەوان دایە.

جێی ئاماژەیە لە چەند مانگی رابردو دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان چڕتر کردۆتەوە و بە سەدانکەس کوژراو و بریندار بوون، هاوکات بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەست داوە.

بۆیە کۆمەڵێک نارەزایەتی جەماوەری لە لایەن کوردان وباقی ئازادیخوازان بۆ لەقاو دانی تێرۆری دەوڵەتی تورکیا ساز بوو، لەم پێوەندیە دا کۆمەڵێک لە چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش کەمپینێکیان بەم بۆنەیە و پشتگیری بەرخۆدانی باکور ساز کردوە، ئەو کەمپینە و کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاری و مەدەنی داوایان لە خەڵک کردبوو کە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێنە سەرشەقام و پشتیوانی باکور بن، کەمپینەکە بە ناوی “بەرخودان ژیانە، مقاومت زندگیست، resistance is life” کۆمەلێک کڵر و چالاکی لەو پێوەندیە ئەنجامدەوە.

بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێرانچالاکانی ناوخۆ تەهدید دەکات و هەرەشەی گرتنیان لێ دەکات.