ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی ، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی نەوید ڕۆستەمی لە بەندیخانەی ناوەندیی رژیمی ئێران لە شاری کرماشان جێبەجێ کرا.
نەوید ڕۆستەمی، خەڵکی فیروزابادی پارێزگای کرماشان، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادی رژیمی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە لایەن میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادی رژیم یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ف.ن


