ک.م.م.ک.:
بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، مستەفا ڕەهنەما ، تەمەن ٤٧ ساڵ، وەرزشوان و چالاکی فەرهەنگی، خەڵکی شیروان لە پارێزگای خوراسانی باکوور، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە گۆڕەپانی زانکۆی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکوانە فەرهەنگییە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە و تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.
ف.ن


