سنە؛ دەسبەسەری چوار هاوڵاتی لە گوندی ئارەنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەر گوندی ئارەنان سەر بە شاری سنە، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیاندایە دەسبەسرری چوار کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە.

ناونیشانی دەسبەسەرکراوان بەم شێوەیە:
ئەیووب ئەحمەدی
دیار ئەحمەدی
عەلی ئەحمەدی
عابید ئەمینی.
شیاوی باسە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *