ک.م.م.ک:
دووشەممە ٥ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستا بەرزان مەلەکی پێشنوێژی مزگەوتی شێخەینی شاری سنە، پاش ئامادەبوونی لە دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراە ڕۆژی یەکشەممە پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە، ئاگادارکردنەوەیەکی لەژێر ناوی ئامادەبوونی لە دادگای تایبەتی مەلاکان وەرگرتبوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و دۆخی هەنووکەیی مامۆستا بەرزان مەلەکی بەردەست نییە.
ق.ش


