بانە؛ بریندارکردنی دوو هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ لە شاری بانە، ڕاستەوخۆ لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕژێمی ئێرانەوە کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار بوون.

تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی فەخرەدین یوسفی پشتڕاست کراوەتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و  بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *