ژن و پیاوێکی خەڵکی گوندی شێخلەر دەستیاندایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی ژنێک و مێردێک بەناوەکانی سومەیە مام خزری بەڵام ناوی پیاوەکە نەزانراوە خەڵکی گوندی شێخلەر سەربە شاری بۆکان هاوکات بەبۆنەی قورساییەکانی ژیان لەڕێی خواردنی حەبی زۆرەو دەستیان دایە خۆکوژی کە سومەییو مام خزری بەخێرایی گیان لەدەست دەدات بەڵام پیاوەکە لەلایەن خەڵکی گوند و کەسووکاریەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت کەبە پێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان پیاوەکە لەژێر چاوەدێر پزیشکیدایە و لە دۆخێکی نالەباردایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *