هاووڵاتییەک خەڵکی کامێران لەلایان هێزەکانی ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، سێشەممە۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی خامسان-ی سەر بە شاری کامێران بە ناوی ئەفشین ساعدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *