ک.م.م.ک:
دووشەممە٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئیبراهیم جانەفەرد خەڵکی گوندی ڕەحیم خان سەربە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنئ ئێران بە٢ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو ساڵی پار پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوو.
ق.ش


