ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرزانە سەییدی” خەڵکی ئیلام لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی خەڵک سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کرا و بۆ قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ئیلام رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە کراوە، و هەروەها جێگای ئاماژەیە کە رەوتی لێپرسینەوە دا لە لایان لێکۆڵەرەکەوە بە تووندی لێیدراوە و تووندوتیژی وسووکایەتی پێ کراوە.
پێویستە بگوترێ کە، فەرزانە سەیدی بە تۆمەت و گومانی شتوومەکی ئاگربەر و سووتێنەر(تەرقە) لە ماڵەکەی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بارودۆخی تەندروستی و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر


