KMMK:
دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران لە پێوەندییەکی تێلەفونیدا هەڕەشەی دەستبەسەر کردنیان لە چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێز، محەممەد مەمەندزادە خەڵکی سەردرشت کردووە.
ئەم چالاکوسنە مەدەنییە سەبارەت بە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە: ئێوارەی ئەوڕۆ ١٣ی بەفرانبار، لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا سەبارەت بە کەمپەینێکی خێرخوازی پرسیار و لێپێچینەوەم لێکرا، ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ پێوەندییەک لە ناوبەری من و ئەو کەمپەینە لە گۆڕێدا نەبووە و تەنیا جارێک لە کەناڵێکی تێلگەرامیدا« بژوێن چیا» ی شاری سەردەشت پۆستێکی پشتیوانی بۆ پشتیوانی لەو ئەنجوومەنە خێرخوازیی دانابوو، ئەو پۆستەیشم لە کەناڵە هەواڵگرییەکانی شارکۆپی کردبوو،تەنیا هۆکاری پێوەندی کردن لە گەڵ من هەر ئەمە بووە.پێویستە ئاماژە بەم خاڵەیش بکەم ئەو ئەنجوەمەنەی ئاماژەی پێدرا ئەنجوومەنێکی فەرمییە.»
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: سەبارەت بەم ئەنجوومەنە خێرخوازییە پرسیارم لێکرا ە بە پێی ئەوەی پێوەندییەکم لە گەڵیان نەبوو، وڵامم دانەوە کە دەتوانن لە قایمقامەتی و … بەدواداچوونی بۆ بکەن کە من ئاشنایەتییەکم لە گەڵ ئەوان نییە. پاش وڵامدانەوە پێیان کوتم: دەبێ ئەوڕۆ سەردانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە سەردەشت بکەم. لە وڵامدا پێم کوتن کاتم نییە. لە تێلەفوەنەکەدا پێیان کوتم:کەوابوو ئێمە دێین بە پێشوازیتەوە! بە حوکمی دەستبەسەرییەوە دێین. کۆتایی پێوەندی.»
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بە بۆنەی ناڕەزایی دەربڕینی بەرانبەر بە گواستنەوەی ئاوی سەردەشت و کەمبوونی ئاوی خواردنەوە لەو شارە لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن پولیسی فەتای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت کرابوو.
ق.ش


