KMMK:
یەکشەممە 1ی گوڵانی 2721ی کوری، کچێکی لاو بە ناسناوی “میدیا رەحمانی” 14 ساڵان و خەڵکی شاری بۆکان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە لاوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.
هەڵکشانی رێژەی خۆکوژیەکان بەتایبەت گەنجان و لاوانی ژێر تەمەن 18 ساڵ، هێمای دۆخی زۆر نالەباری دەسەڵات بەسەر بەشەکانی کلتوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوری کۆمەڵگایە، کە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو خراپتر بوونی زیاتر دەڕوات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان