دەسبەسەرکردنی ڕەسوڵ خزری و ئامانج فەتحی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەشتوە ، ڕۆژی پێنج شەمە ۳۱ی پوشپەڕ ڕەسوڵ خزری و ڕۆژی چوارشەمە ۳۰ی پوشپەڕ ئامانج فەتحی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری سەقزدا دەستبەسەر کراون.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ڕەسوڵ خزری ۲۹ ساڵان کوڕی مستەفا دانیشتوی شاری سەقز کە سەرقاڵی کاری مێعماری بوە، لەدوو ساڵی ڕابردودا دوو جار بەتۆمەتی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستانەوە ۹ مانگ لە زینداندابوە ودواتر بە دانانی بارمتە لەسەقز ئازاد کراوە.

ئامانج فەتحی ۲٨ساڵان کوڕی فەتحوڵا خەڵکی سەقز کەتاکو ئێستا لە تۆمەت و شوێنی دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتێە هیچ زانیاریک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردودا زیاتر لە دەیان هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون و گوازارونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

پێویستە وەبیری بێنینەوە کە ئەم دەستبەسەر کردننانە زۆرتر ڕەمەکی و فەلەییە و هێزە ئەمنیەتیەکان و هێزی ئینتزامی لەکاتی دەستبەسەر کردندا هیچ بەڵگەێکی یاسایی و دادوەرییان پێ نییەو لەو بوارە دا هاتوە کە کاتێک بنەماڵەی دەستبەسەر کراوەکان بە دواداچوون بۆ گیراوان دەکەن لە بنکە ی قەزایی و دادوەریەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ئەو ناوەندانە ڕادەگەێینن کە هیچ بەڵگەیک لەلایەن ئێمەوە بۆ دەستبەسەر کردنی کەسانی ناوبراو هەناردە نەکراوە. هەروە ها باس لە وەوە دەکرێت لە زۆربەی ئەم بابەتانەدا شوێنی وزیندانی، دەستبەسەر کراوەکان، بە بنەماڵەکانیان ڕاناگەێینن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کووردستان