زیندانییەکی سیاسی پاش کۆتایی هاتنی مەرەخسی پزیشکی(استعلاجی) گەڕایەوە بۆ زیندان

KMMK:

ڕۆژی هەینی 21ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” باپیر بەرزە” خەڵکی گوندی چـیانە”ی سەر بە شاری پیرانشار پاش کۆتایی هاتنی مەرەخەسی چارەسەری پزیشکی سەر لە نوێ بۆ تپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندای حکوومەە لە نەغەدە گەڕایەوە.

شیاوی باسه کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە 20ی ڕەزبەر پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا مەرەخەسی ـیان پێدابوو.

باپیرە بەرزه ڕێکەوتی1ی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندن و جێبەجێ کردنی زیندانیەکەی، بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری نەغەدە ڕاگوازرابوو.

ڕێبەندانی2719ی کوردی، باپیرە بەرزە لە لایەن لقی 102ی دادگای سزاکانی2ی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردســتانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و پاش دیاری کردنی داوای دادگای سەرەتایی بە دانانی بارمتەی 220 ملوێنی بە شێوەی کاتی ئازاد کـرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان