بریندار بونی کۆڵبەرێکی تر

KMMK:
سێ شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێکی لاو بەناوی سەعید میرزایی خەڵکی گوندی «قاڵیچە»ی سەر بە شاری سەڵاسی باوەجانی بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە لهاوکات لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی تر کوتونەتە نێو بۆسەی هێزە سەربازیەکانی ئێران لە نەوسو و بە تەقەی ئەم هێزە لاقی دەپێکرێت و بریندار دەبێت.

بە کەڵک وەرگرتن لە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ۱۰۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوریەکانی ئێران و هەندێک کات تورکیا بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان