بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەمۆ ۲ی پوشپەڕی ۹٥ی هەتاوی هێزی ئنتزامی لەپلامارێکدابۆسەر ماڵەباوانی نەجمەدین فەرەجی لەگوندی لەنجاوای مەریوان ،ناوبراو دەسبەسەردەکەن و هەناردەی زیندانی ئیتلاعاتی مەریوانی دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتەکە،کاتی دەسبەسەر کردنی نەجمەدین جگەلەجوێن و بێڕێزی کردن،بەلێدان و پشتەملێ قۆڵبەسی دەکەن و دەنێرن بۆ ئیتلاعاتی شاری مەریوان.
لەدێژەی ڕاپۆرتەکەداهاتوەکەبنەماڵەی ناوبراولەدوای سەردانی ئیتلاعات و دانانی بارمتە توانیان دوای چەن کاتژمێرناوبراو لەزیندان بێنەدەرێ.
بۆوەبیرهێنانەوە؛نەجمەدین فەرەجی لەڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٣هەتاویدابەساڵێک زیندان سزادرا کەلەدادگای پێداچونەوەدا لەدوایین ڕۆژەکانی زیندانداسێ مانگیا ن زیندانی بۆزیاد کرد!
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


