KMMK:
ڕۆژی شەممە ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ دادگای ئینقلاب کۆماری ئیسلامی حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی، زانیار دەباغیان لە شاری سنە بڕیەوە و پێی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕێکەوتی ۲۳ی ڕێبەندان بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە دژەبەرەکانی حکوومەت و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات» دادگایی کرابوو. هەروەها ناوبراو تەواوی ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێندرابوو بەرپەرچ دایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


