kmmk
هەر لە سەرەتای مانگی پوشپەڕی ساڵی ۹۷ی هەتاوییەوە چەندین جار ئاگر لە دارستان و لەوەڕگاکانی گوندی ماولو سەربە شاری ڕەبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردراوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە دارستان و لەوەڕگاکانی ئەو دەڤەرە گەیشتوە .
هاووڵاتییان ئاگرتێبەردانەکان بەکردەوەی دەست و پێوەندەکانی سپای پاسداران دەزانن و لەو ماوەیەدا هیچ تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی حکومەتی بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە ڕوویان لە گوندی ماولو نەکردەوە و بەهۆی بەر بەرینی ئاگرەکە ، کوژانەوەی لە توانای خەڵکانی خۆبەخشدا نەماوە .
شایانی باسە هەرساڵە لە وەرزی هاوین و پاییزدا دەیان هیکتار لە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەست پێوەندەکانی سپای پاسدارانەوە ئاگری تێبەر دەدرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


