گیان لەدەست دانی دوو کاسبکاری کورد لە کاتی راودووکەوتنی هێزە ئەمنیەکان

گیان لەدەست دانی دوو کاسبکاری کورد لە کاتی راودووکەوتنی هێزە ئەمنیەکان

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی شەممە ۴ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی ( ١٣٩٦ هه تاوى ) ، هێزی ئاسایشی شاری بیجاڕ دوای تڕۆمبیلی کاسبکارێکی کوردی شاری سەقز دەکەون و لە سەر رێگای دیواندەڕە بۆ بیجاڕ دەبنە هۆی گیان لەدەست دانی دوو کەس کە لە نێو تڕۆمبیلەکەدا بوون.

بە پێی وتەی هەواڵنێریەکە: کاسبکاری کورد بە ناوی “عەتا موحەممەدزادە” و هاوژینەکەی بەناوی”سوغرا تەیموری” دانیشتوی گەڕەکی شرۆچکەی گوڵانی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی راوەدوونانی تڕۆمبیلی ئەم کاسبکارە کوردە کە هەڵگری ئامێری رسیڤێری مانگی دەستکرد بوون و هەوڵی دەرباز بون لە دەستی هێزە ئەمنیەکان دەدەن توشی روداوی هاتوچوو دەبن و بەو هۆیەوە ئەو دووکەسە گیانیان لەدەست دەدەن، سەرەڕای گیان لەدەست دانی ئەو دوو کەسە ئەو ئامێرانەی کە لە نێو تڕۆموبیلەکەدا دەبن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان