برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ێوارەی ئەوڕۆ سێشەممە ۱ی سەرماوەزی۱۳۹۶ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی”شێرکۆ” لەناوچەی “کانی زەردە”ی سەربە شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پایەکی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پاش ڕووداوەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ساری سەردەشت بۆ چارەسەری پزیشکی.

جێی ئاماژەیە ئەمە دویەمین ڕووداوی تەقینەوەی مینە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کە گیان وتەندرووستی کۆڵبەران وکاسبکاران دەخاتە مەترسییەوە لەکاتێکدا بەرپرسانی حکوومی ڕایانگەیاندووە کە ئەم ناوچانە لە مین خاوێن کراونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان